بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ناس نیوز، ڕێبوار محەمەد ئەمین، زیادی کرد: کۆمپانیا نەوتییە بیانییەکان ئەزموون و راوێژکاری شارەزای باشیان هەیە و دوای لێکدانەوەی ورد، ڕێککەوتنگەلێکیان لەگەڵ هەرێم واژۆ کردووە و لە هەندێک لە ڕێککەوتنەکاندا هاتووە کە ئەگەر دۆخی عێراق بشێوێت، لە گرێبەستەکاندا هیچ گۆڕانێک دروست نابێت و ئەوان پشت بە ناوبژیوانی نێودەوڵەتی دەبەستن.
ئەمین وتیشی: بەهۆی ئەوەی کە عێراق ئەندامی ئۆپێکە و لەلایەن ئەمریکا و ئەورووپاوە بۆ بەرز کردنەوەی هەناردە کردنی نەوت گوشاری لەسەرە و لە بەر ئەوەش ئۆپێک چووەتە ڕیزی بەرەی ڕووسیا و چینەوە و لە بەرانبەر داواکارییەکانی ئەمریکا وەستاوە، کەواتە بەغدا ناتوانێت ڕەوتی هەناردە کردنی زیاتر لە 600 هەزار بەرمیل نەوتەکەی هەرێم، تووشی کێشە بکات و بازاڕی جیهانی نەوت زیاتر بشێوێنێت و بەهای نەوت بەرز بکاتەوە.
Your Comment